پێنجشەممە. نیسان 23rd, 2026

مەزڵوم عەبدی: توركیا لەپشت پەردەکانەوە ئاماژەی پشتگیریمان بۆ دەنێرێت

سەیرکراوە: (1.7K)

مەزڵوم عەبدی بەپەیامێکی دیپلۆماسی بێدەنگیی شکاند و ڕایگەیاند، ئەو تورکیایەی دوێنێ لەسەنگەردا بوو، ئەمڕۆ لەپشت پەردەکانەوە ئاماژەی پشتگیریمان بۆ دەنێرێت.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لهچاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ (ستێرك تیڤى) ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت لەئاستی بەرپرسانی ئیداریی و هەواڵگریی، نەک تەنها نەپچڕاوە، بەڵکو گەیشتوەتە ئاستێکی باڵا.

جەختکردنەوەی عەبدی لەسەرئەوەی کە “هەندێک شت نەدەکەوتە دەست ڕاگەیاندنەکان” نیشانەی ئەوەیە کە هەردولا (هەسەدە و دراوسێکانی) گەیشتبونە ئەو بڕوایەی کە بەرژەوەندیی هاوبەش، لەسەروی هەموو دروشمە ڕاگەیەندراوەکانەوەیە.

مەزڵوم عەبدی ئهوهشى وت، “هەمیشە پەیوەندییمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەبووە جگە لەتورکیا، بەڵام پەیوەندییەکان وەک ئێستا فەرمی نەبون، چەندین کۆبوونەوەشمان لەگەڵ دراوسێکان، بەرپرسانی ئیداریی و هەواڵگریی و پەیوەندییەکانی دەرەوە هەبووه، هەندێک شت نەدەکەوتە دەست ڕاگەیاندنەکان، ئەمەش لەسەر داوای هەردولامان دەبوو، هەمووان پشتگیری خۆیان بۆ دۆخی ئەمڕۆی سووریا ڕاگەیاند”.

سهبارهت بهتوركیاش ئاشكرایكرد، “کەناڵی پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە، ئهوانیش بەشێوازێک ئاماژەیان بەوەدا کە دژی پهیوهندییهكه نین و پشتگیریی دەکەن، لەمەدوا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 64 📊 Click Here