سەیرکراوە:
(980)
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی 2027 لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات.
سەردانەکە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر ڕەشنووسی بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان ڕێکنەکەوتوون.
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی بودجە یەکلابکاتوە و پاشان بۆ پەرلەمانی بنێرێت.











Leave a Reply