مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە

سەیرکراوە: (840)

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە دەربارەی بودجە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبێتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی حزب، هاوپەیمانێتی و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەوەسی خستەڕوو کە مەسرور بارزانی لەگەڵ عەلی زەیدی و سەرکردەکانی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.

پێشەوا هەورامانی وتیشی: لە کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لەگەڵ حکومەت و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق سەرنج لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسا و رێککەوتنەکان دەبێت، بەشێوەیەک چارەسەری گونجاو بۆ سەرجەم کێشەکان بدۆزرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 202 Today: 1,444 📊 Click Here