پێنجشەممە. مارس 7th, 2026

نرخی هێلكە هەرزان دەبێت

سەیرکراوە: (25)

ئەنجوومەنی وزاری ئابووری عێراق بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی سەر هێلكەی خواردنی دا و ئەنجوومەنی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی دەڵێت: نرخی هێلكە لە هەرێم گران نەبووە.

ئەنجوومەنی وزاری عێراق كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەربارەی گەنمی جوتیاران و كێڵگە پەلەوەرییەكان و خوێندنی باڵا دەركرد و پشتگیری خۆی بۆ ئەم کەرتە گرنگە و ڕۆڵی سەرەکی جووتیاران لە پرۆسەی گەشەپێدان و گەشەی ئابووریدا دووپاتکردەوە.

ڕاشیگەیاند، حکومەت پابەندە بە ڕێبازەکەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنیان بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک و ڕەخساندنی هەلی کارێکی بەردەوام و هەمەچەشنکردنی ئابووری عێراق.

دەشڵێت: بڕیاریدا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکەی خواردن هەڵبگیرێت و ئەرکی لیژنە پەیوەندیدارەکەی ڕاسپارد کە لە ماوەی دیاریکراودا ڕاسپاردە لەسەر ئەم بابەتە پێشکەش بکات.

لای خۆشیەوە، ئەنجوومەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە باس لە گرانبوونی هێلکە دەکەن لە بازاڕەکانی هەرێمدا.

جەختیشی كردەوە، کە رێگری لە هەر بەرزبوونەوەیەکی نایاسایی نرخ دەکەن بۆ ئەوەی بارگرانی بۆ سەر شانی هاووڵاتیان دروست نەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 2,569 📊 Click Here