سەیرکراوە: (11)
نوجەبا چەک تەسلیم ناکەین. بزووتنەوەی نوجەبا جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دەکاتەوە سەبارەت بە مانەوەی چەکەکەیان و ڕایدەگەیەنێت، ئەو چەکەی بە “چەکی پیرۆز و ڕێکخراو” ناوی دەبەن، تەنها بۆ بەرگرییکردن لە عێراق و گەلەکەی دابینکراوە. لە بەیاننامەیەکدا بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵوێستیان لە ڕابردوودا جێگیر بووە و لە داهاتووشدا بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، بەوپێیەی چەکەکەیان بە ئامرازێکی سەرەکی بۆ پاراستنی پیرۆزییەکانی وڵات دەبینن. ئەم ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدایە گفتوگۆکان لەسەر پرسی رادەستکردنی چەک بە دەوڵەت لە ئارادان و حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت چڕکردووەتەوە.











Leave a Reply