مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە بەغداوە لێدوانێكی دا و رای گەیاند، گەیشتینە رێككەوتن كە مووچەی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و لەسەر پرسەكانی تریش لەیەكتر تێگەیشتن هەیە. مافە دەستوورییەكان سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە لێدوانەكەیدا رای گەیاند كە دووپات لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان كراوەتەوە و گەیشتووینەتە ئەنجامی زۆر باش كە لە بەرژەوەندی عێراق و خەڵكی هەرێمی كوردستانە. لەبارەی پرسی بودجەیش گوتی، گەیشتینە رێككەوتن كە مووچەی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و لەسەر پرسەكانی تریش لەیەكتر تێگەیشتن هەیە كە ئەوانە هەموو جێی دڵخۆشین، بەتایبەت هەرێم وەك یەك هەرێم و یەك بودجە حیسابی بۆ دەكرێت. كۆرمۆر هەروەها گوتی، لەسەر بابەتی كۆرمۆر هاوڕابووین كە دەبێت ئەو هێرشانە كۆتایی بێت و سەركۆنەی هەر هێرشێك دەكەین بۆ سەر ژێرخانی ئابووری لە عێراق. دووپاتی كردەوە كە لیژنەی لێكۆڵینەوەیش پێكهاتووە و هەر كەسێك ئەوكارەی كردبێت بە سزای خۆی بگات. هەروەها سەرنجی خستە سەر زیادكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو پرسەیش هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق دەكەین.
هەرێم یەک بوودجەی دەبێت

سەیرکراوە:
(1.4K)










Leave a Reply