یەکشەممە. نیسان 19th, 2026
سەیرکراوە: (17)

پارە ئامادەیە کێشە بۆ مووچەی مانگی چوار دروست نابێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند، وەکو ڕەسید پارەی مووچەی مانگی چوار بەتەواوی دابینکراوە، لە ئێستاوە دەست بە ئامادەکاری کراوە بۆ کۆکردنەوەی پارەی کاش بۆ دابەشکردنی مووچە، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت، هەر وەزارەتێک زوو لیستی مووچە بنێرێت پێشتر مووچەی ئەو وەزارەتە دابەش دەکرێت. لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە حکومەتی عێراق مووچەی خانەنشینان و مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتی دابەش کرد، ئێستا مووچەی هەموویان دراوە. لەبارەی دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستانیش، سەرچاوەکەی لە وەزارەتی دارایی عێراق وتی: بە هەمان میکانیزمی مووچەی مانگی سێ دەبێت، مەرج نییە هەر 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بنێردرێت، کەمتریش بێت کێشە نییە. بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا راگەیاند قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، دڵنیایی داوە لەوەی کێشە دروست نابێت.تەیف سامی وتوویەتی: ئێمە هەمیشە درەنگ پارەی نەوت لە ئەمریکا وەردەگرینەوە و دوو مانگ لەپاشین، بۆ مووچەی مانگی سێ پارەی مانگی یەکمان بەکارهێنا، بۆ مووچەی مانگی چوار پارەی مانگی دووی نەوت بەکاردەهێنین، ئەو دوو مانگەش هەناردەکردنی نەوت کێشەی نەبووە و پارە هەیە. مانگی سێ کە جەنگی ئێران هەڵگیرسا و کێشە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست بوو، ئەوە کێشە بۆ مووچەی مانگی پێنج دروست دەکات، لە مانگی پێنج حکومەتی عێراق تووشی کورتهێنان دەبێت، جارێ زووە قسە لەسەر ئەوە بکەین کە حکومەتی چۆن کێشەکە چارەسەر دەکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 327 📊 Click Here