هەواڵی نوێی مووچە

سەیرکراوە: (110)

بەغداش ئامادەیی نیشان دەدات بەر لە جەژن شایستە داراییەکانی هەرێم ڕەوانە بکات، بەو مەرجەی دوای جەژن داهاتی ناوخۆیی و نانەوتی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێت بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بۆ میدیا عێراقیەکان ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایی داوە کە بەر لە هاتنی جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دابەش دەکرێت هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەگەر تاوەکو ڕۆژی دووشەممە کێشەی نەختینە (کاش) دروست نەبێت، پارەی مووچەی هەرێم خەرج دەکرێت و پرسی داهاتی نانەوتی نابێتە ڕێگر، بەڵکو دوای جەژن کۆی ئەو داهاتە ناوخۆییەی لە هەرێم کۆکراوەتەوە، وەردەگیرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 3,049 📊 Click Here