پێنجشەممە. مارس 14th, 2026

هەوڵێک هەیە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەش بکرێت

سەیرکراوە: (8)

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی تایبەتمەندی ئەم مانگە و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، پێویست دەکات کاتی دابەشکردنی مووچە پێشبخرێت و حکومەتیش توانای بەجێگەیاندنی ئەو کارەی هەیە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، مووچە پارێزراوە و هیچ کێشەیەکی لەسەر نییە.

باسی لەوەشکرد، بەپێی ڕۆتینی ئاسایی دابەشکردنی مووچە لە 18 بۆ 25ی مانگ دەبێت، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندی ئەم مانگە و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، پێویست دەکات کاتی دابەشکردنی مووچە پێشبخرێت و حکومەتیش توانای بەجێگەیاندنی ئەو کارەی هەیە.

سەبارەت بە پلانی داهاتووی بەڕێوەبردنی دارایی، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتی داهاتوو چەند بژاردەیەکی لەبەردەستدایە، نزیکترینیان دەرکردنی یاسایەکی تایبەتە هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 176 Today: 1,915 📊 Click Here