سەیرکراوە:
(8)
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، تا ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لە ئاستی ئێستادا دەمێننەوە و بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی شێ، هەستکردن بە گەرما زیاتر دەبێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت لەدوای چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە داببەزن.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، کە تا ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو، پلەکانی گەرما لەم ئاستەی ئێستادا جێگیر دەبن.
وتیشی: بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ، هەستکردن بە گەرما لە شەو و ڕۆژدا زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەکرد، کە لە ڕۆژی چوار شەممەوە کاریگەریی شەپۆلی گەرما کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن، ئەم دابەزینەش تا 8ی مانگ بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە خێرایی با، شارەزاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بای باکوور تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە بە چالاکی دەمێنێتەوە.















Leave a Reply