وێنەیەکی تەمومژاویی کەنەدا

سەیرکراوە: (11)

وێنەیەکی تەمومژاویی کەنەدا؛ ئایا تەنێکی نامۆ لە ناو هەورێکدا شاردراوەتەوە؟

وێنەیەکی سەرنجڕاکێش و بەناوبانگ لە پارێزگای ئەلبێرتای کەنەدا، کە لە ٢ی ئابدا گیراوە، جەنجاڵییەکی گەورەی لە سەرانسەری ئینتەرنێتدا ناوەتەوە.

وێنەکە پێکهاتەیەکی هێلکەیی ڕووناک پیشان دەدات لە شێوەی قاپێکی فڕیو (UFO) کە لە ناو هەورێکدا شاردراوەتەوە.

وێنەکە لەلایەن بەکارهێنەرێک بە ناوی “تشارلی وودز” لە گرووپێکی فەیسبووکدا بە ناوی “The Cloud Appreciation Society” بڵاوکراوەتەوە.

☁️ CLOAKED DISC HIDING IN PLAIN SIGHT OVER ALBERTA ?🇨🇦

August 2, 2026. Canmore, Alberta.

A glowing, saucer shaped cloud formation appears over the mountains. Smooth edges. Illuminated rim. Dark oval locked in the center.

Chary Woods posted the photo in a cloud group. Most saw… pic.twitter.com/nGcBGMlSP9

— OVERCLASSIFIED (@overclassifiedx) August 9, 2026

بیروڕاکان لەسەر وێنەکە دابەشبوون؛ بەشێک بە دیاردەیەکی سروشتی هەورەکان دەیزانن، بەشێک بە ژیریی دەستکردی دەستکاریی دەزانن، و بەشێکی دیکەش بە بەڵگەی بوونی زیندەوەرانی ئاسمانی لێکی دەدەنەوە.

سکۆت سی وارینگ، توێژەری تایبەت بە سەربوردە و تەنە ئاسمانییەکان بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمە قاپێکی فڕیوی ئاسمانییە و مەبەستدارانه هەورەکەی دروست کردووە تا لە بەرزاییەکی نزمدا خۆی تێدا بشارێتەوە.

پشکنینی فۆرماتی وێنەکە دەریخستووە کە وێنەکە بە فۆرماتی (PNG) بڵاوکراوەتەوە و هیچ زانیارییەکی سەرەکی (Meta Data)ی کامێراکەی تێدا نییە وەک (ڕێککەوت، شوێنی جوگرافی، یان جۆری ئامێرەکە)، ئەمەش گومانی ئەوە زیاد دەکات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروست کرابێت یان دەستکاریی دیجیتاڵی کرابێت.

شارەزایانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دیمەنە بە ئەگەری زۆرەوە “هەوری عەدەسی” (Lenticular Cloud) سروشتییە، کە دیاردەیەکی باوی کەشوهەوایە لە ناوچە شاخاوییەکاندا و شێوەیەکی هێلکەیی و نەرم وەردەگرێت و زۆرجار بە هەڵە وەک قاپی فڕیو لێکدەدرێتەوە.

سەرهەڵدانی ئەم جۆرە وێنە و دیاردانە لە سەرانسەری جیهاندا شتێکی نوێ نییە، بەڵام پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد و دروستکردنی وێنەی ئاڵۆز لەم ساڵانەی دواییدا وایکردووە جیاکردنەوەی ڕاستییە زانستییەکان لە ساختەکاریی دیجیتاڵی زۆر سەختتر بێت. شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن پێش بڕواکردن بە تەسمە نامۆکان، لایەنی فیزیکی و کەشوهەوایی ناوچەکە لەبەرچاو بپڕێزرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,984 📊 Click Here