پەرلەمانتارێكی كوردی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لیژنە پەرلەمانیەكەی بۆ 50 هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێم پێكهێنراوە یەكەم كۆبوونەوەی كرد و دەشڵێت: هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن.
عومهر محهمهد، ئهندامی فراكسیۆمی یهكگرتوو له پهرلهمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەپەرلەمان دانیشتنێکی تایبەتم کرد لەگەڵ د.(عامر عبد الجبار) سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەی دەدرێتە هەرێم.
ئەو پەرلەمانتارە پێی ڕاگەیاندووە، کە چاوەڕوانیەکی زۆر هەیە لەسەر ئەم لیژنەیە، دۆخەكەم بەتەواوی تێگەیاند، و د. عامر وتویەتی: دڵنیابە زۆر لەخەمی خەڵکی خۆمانین لەهەرێم و ئەم هەنگاوانە دەنێین:
بەپێی وتەی سەرۆكی لیژنە پەرلەمانیەكە، ئەمڕۆ لیژنەکە یەکەم دانیشتنیان کرد و پلانی کاریان دانا و وەزیری نەوت و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگ دەکرێن و دواتر ڕاسپاردەکان بەرز دەکەنەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێ و دواتر هەردوو حکومەت پابەند دەکرێ بۆ جێبەجێکردنی ڕێگاچارەکان.











Leave a Reply