سەیرکراوە: (13)
بەپەلە؛ فراکسیۆنی پارتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی تاکاتێکی نادیار بایکۆت کرد راگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران، لێرەوە ڕایدەگەیەنین: لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار. جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە. فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان 18ی نیسانی 2026
