عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی: كۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی لایەنە جیاوازەكان و سەربەخۆكان لەژێر ناوی هاوپەیمانیی بەهێزەكان، بە مەبەستی چاودێریكردنی كارەكانی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و رێگریكردنە لە تاكڕەوی لە بڕیارەكاندا. نامانەوێت راستەوخۆ بچینە قۆناغی ململانێی توند و لادانی سەرۆكی پەرلەمان. بەڵکو ئێستا چاوەڕێی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەن كە بۆ ڕاستكردنەوەی رێڕەوی كارەكان پێیان دراوە. بیرۆكەی دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمان هێشتا نەكراوەتە كردار، چونكە پێویستی بە گفتوگۆی پێشوەختە هەیە و هەموو شتێك بەندە بە جۆری ئەدای پەرلەمان لە داهاتوودا. هاوپەیمانێتی بەهێزەكان بەرەیەكی پەرلەمانییە كە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لە پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی و نێو ماڵی شیعە دروست بوون و لەلایەن نوری مالكییەوە ئاڕاستە دەكرێت.
پلانەکە ئاشکرابوو

سەیرکراوە: (180)










Leave a Reply