پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار دەکەن

سەیرکراوە: (12)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 41 پلەی سیلیزی پیرمام: 38 پلەی سیلیزی سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی دهۆک: 41 پلەی سیلیزی زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی حاج ئۆمەران: 31پلەی سیلیزی گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی سووک لەکاتەکانی ئێوارە زیاتر لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم، خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 – 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی شەو چالاک دەبێت بەجۆرێک لە هەندێ ناوچە وەک باشوور و رۆژئاوای هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت: مەوداى بینین لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت، لەناوچەکانی بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ لە نێوان چوار بۆ شەش کیلۆمەتر دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 43 پلەی سیلیزی پیرمام: 39 پلەی سیلیزی سلێمانی: 41پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی دهۆک: 42 پلەی سیلیزی زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی حاج ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 190 Today: 2,302 📊 Click Here