پێش جەژن سەبەتەی سێیەمی خۆراک دابەش دەکرێت

سەیرکراوە: (861)

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت، لەسەر بڕیاری وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاردراوە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک بکرێت.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ئاگادارکرانەوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن بۆ دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی بەشە خۆراکی ساڵی 2026.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی نوێی خۆراک دەکەن و پێش جەژن زیاتر لە %50ـی دابەشدەکەن.

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، جەختی لەوەشکردەوە، ماددەکانی سەبەتەی نوێی خۆراک پێکدێن لە برنج، شەکر، زەیت، دۆشاو، پاقلەمەنییەکان، نیسک و لەتکەنۆک.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,944 📊 Click Here