پێنجشەممە. نیسان 16th, 2026

چین لەبارەی هورمز هۆشداری دەدات

سەیرکراوە: (51)

چین هۆشداری دەدات لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر گەرووی هورمزدا.

ڕۆژی دووشەممە، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر گەرووی هورمزدا “خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناکات”. ئەم هەڵوێستە نیشانەی نیگەرانیی پەکینە لە لێکەوتەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە واشنتن لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەوە گەمارۆ دەخاتە سەر هاتوچۆی ئەو کەشتیانەی پەیوەندییان بە بەندەرەکانی ئێرانەوە هەیە.

ترەمپ لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیای Truth Social جەختی کردەوە، کە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە ١٣ی نیسان، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بەکاتی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات دەستپێدەکات.

هاوکات چین ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی ڕەتکردەوە، کە باس لە دابینکردنی چەک بۆ ئێران دەکەن و بە “بوختانی بێبنەما” ناوی بردن.

گوو جیاکۆن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیڕەوی لە سیاسەتێکی “وریایانە و بەرپرسانە” دەکات لە هەناردەکردنی کەرەستە سەربازییەکاندا، ئەوەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێساکانی هەناردەکردن.

پەکین هیوای خواست کە شکستی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە پاکستن نەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. داوای لە لایەنەکانیش کرد پابەندی ئاگربەستی کاتی بن و پەنا بۆ چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی ببەن.

ئەم هەڵوێستەی چین لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بەهۆی چەقبەستنی دانوستانەکان گەیشتووەتە لوتکە و واشنتن بەرەو توندکردنی فشارە مەیدانییەکان هەنگاو دەنێت، کە دیارترینیان گەمارۆی دەریاییە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,845 📊 Click Here