وەزارەتی دەرەوەی چین ھۆشداری توندی دایە یەکێتیی ئەوروپا، لەوەی ئەگەر ھاوبەشەکانی بخاتە لیستی سزاکانەوە و ڕاگەیاند، ئەگەر یەکێتیی ئەوروپا ئەو کارە ئەنجام بدات، ئەوا لێکەوتەی خراپی دەێت.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەپاندنی سزا بەسەر وەبەرھێنەران و قەوارە چینییەکاندا کێبڕکێی دادپەروەرانە لە یەکێتیی ئەوروپا تێکدەدات.
باسی لەوەش کردووە کە ئەو ھەنگاوەی یەکێتیی ئەوروپا دژبە وەبەرھێنەرانی چین، دەبێتە مایەی سستبوونی قۆناغی گواستنەوەی سەوزی بۆ یەکێتیی ئەوروپا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە چین لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرسە دەکات و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە چین ئامادەیە لەبارەی ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپادا بکات.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی چین ھۆشداری توندی داوەتە یەکێتیی ئەوروپا، لەوەی ئەگەر ھاوبەشەکانی بخاتە لیستی سزاکانەوە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر یەکێتیی ئەوروپا ئەو کارە ئەنجام بدات، ئەوا لێکەوتەی خراپی دەێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەموو ڕێوشوێنێکی توند بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی ھاوبەشەکانیان دەگرنەبەر.
