چی دەربارەی بەردی لەوزەتێن دەزانی؟

سەیرکراوە: (1)

چی دەربارەی بەردی لەوزەتێن دەزانی؟تێبینی خاڵی سپی یان زەردت كردووە لەسەر لەوزەتێنەكانت؟

زۆرجار کاتێک تەماشای ناو دەمت دەکەیت لە ئاوێنەدا، خاڵی سپی یان زەردباو لەسەر ئاڵووەکانت دەبینیت و پێتوایە هەوکردنی توندی ئاڵووەکانە! بەڵام لە زۆربەی بارەکاندا، ئەمە تەنها بەردی لەوزەتێنە (Tonsilloliths).ئەم بەردانە کاتێک دروست دەبن کە پاشماوەی خۆراک، بەکتریا و شانە مردووەکان لەناو کەلەبەر و قووڵاییەکانی ئاڵوودا کۆدەبنەوە و بە تێپەڕبوونی کات ڕەق دەبن.باوترین نیشانەکانی بەردی ئاڵوو:بۆنی ناخۆشی دەم: بەهۆی ڕزینی پاشماوەکان و گازی بەکتریا (باوترین نیشانەیە!).

هەستکردن بە شتێک لە قورگدا: وەک ئەوەی پاروویەک یان شتێکی ڕەق لە قورگتدا گیری خواردبێت.

ئازار لە کاتی قووتی دان: یان ئازارێک کە دەداتە گوێکانت.

کۆکەی بەردەوام: بۆ دەرکردنی ئەو بەردە ڕەقەی لە قورگتدا هەیە.چۆن ڕزگارت دەبێت لێی و چارەسەر دەکرێت؟غەرغەرەکردن بە ئاوی گەرم و خوێ: زۆر بەسوودە بۆ شلکردنەوە و دەرکردنی بەردەکان.پاکوخاوێنیی دەم و ددان: ددان شۆردنی بەردەوام و خاوێنکردنەوەی پشتی زمان.سەردانی پزیشکی پسپۆڕ: بۆ دەرهێنانی زانستی بەردەکان یان چارەسەرکردنی ڕێڕەوی لوت و جیوبەکان کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم بەردانە.

پێویست ناکات بە بنێشت یان بەخاخ کێشەکە بشاریتەوە؛ سەردانمان بکە تا بە ئاسانی ڕزگارت بێت لەم بێزارییە!

د. محەمەد شێروانیپسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری قورگ، لووت و گوێ

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,185 📊 Click Here