ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق زیاد دەکات

سەیرکراوە: (1.0K)

ژمارەی کورسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ 19 بەرزدەبێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی پارێزگاری سەڵاحەدین دەست لە ئەندامێتی پەرلەمان دەکێشێتەوە.

بڕیارە کەریم شکور، کاندیدی یەکێتی لە نێو هاوپەیمانیی “جەماوەری نیشتمانی” لە پارێزگای سەڵاحەدین ببێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە بری کاندیدێکی براوەی لیستەکە.

کەریم شکور دەچێتە شوێنی بەدر فەحل، پارێزگاری ئێستای سەڵاحەدین کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بڕیارە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و نەچێتە پەرلەمان.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە بەدر فەحل دەستبەرداری مافی ئەندامێتییەکەی بووە لە پەرلەمان.

بەوەش ژمارەی کورسییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ 19 کورسی بەرز دەبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 220 Today: 754 📊 Click Here