یەکشەممە. مارس 17th, 2026

ڤیتۆی ئەمریکا گەیشتە ناوەندی دەسهەڵاتی عێراق

سەیرکراوە: (58)

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاشكرای دەكات ئەمەریكا پەیامی بە عێراق داوە و ڤیتۆی لەسەر شەش لایەن هەیە، كە نابێت بە هیچ شێوەیەك بەشداری لە حكوومەتی نوێ بكەن. رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاشكرای دەكات ئەمەریكا ڤیتۆی بە لایەنە عێراقییەكان داوە و دووپاتی كردووەتەوە، نابێت شەش لایەن كە میلیشیایان هەیە بەشداری لە حكوومەت بكەن، رۆژنامەكە ناوی ئەو لایەنانە ئاشكرا ناكات؛ بەڵام دووپاتی ئەوە دەكرێتەوە ئەو لایەنانەن كە باڵی سیاسی و چەكدارییان هەیە.هەمان رۆژنامە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، وەك رابردوو میلیشیاكان یەك هەڵوێستیان نییە و هەندێكیان پێیانوایە بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریكا وەك پێشتر نەماوە و ئەركێكی قووڕسە. بەگوێرەی زانیاریی فەرمیی عێراقی، ئەمڕۆ ژەنەڕاڵ پەترایۆس فەرماندەی پێشووی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، گەیشتووەتە بەغدا و ئەركی سەرەكی ئەوەیە میلیشیاكان لە دەسەڵاتی عێراق دوور بخاتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 146 Today: 1,484 📊 Click Here