یەکشەممە. مارس 3rd, 2026

کاتی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا

سەیرکراوە: (14)

کۆتایی هەفتەیی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی چوار دەنێرێت. بۆ مانگی چوار تەیف سامی داوای 50%ـی بڕەکەی کردووە، واتە 60 ملیار دینار، ئەمە لەسەر ئەو بنەمایەی لە عێراقیش داهاتی نانەوتی 50% کەمی کردووە. ئەم هەنگاوە گرنگە و ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە مووچە، مانگانە تاوەکو پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی نەنێردرێت مووچە نانێردرێت. ئەوەی دەمێنێتەوە دوای ڕەزامەندی سوودانی و تەیف سامی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە بە کاش بدرێتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی. سەرەتای هەفتەی داهاتوو نووسراوی وەزارەتی نەوت لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان تەواو دەبێت، دواتر دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت. ٠ چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی چوار بنێردرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 269 📊 Click Here