ئالبين کورتی، سەرۆک وەزیران کۆسۆڤۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە بڕیاری ناساندنی سوپای پاسداران وەک “ڕێکخراوێکی تیرۆریستی”، پاڵشتی لە ھاوپەیمانە ستراتیژییەکانی دەکات لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
ئالبين کورتی لە کاتی پێشکەشکردنی بڕیاری ناساندنی سوپای پاسداران وەک “ڕێکخراوێکی تیرۆریستی”، ڕایگەیاند: “سوپای پاسداران بە قەوارەیەک ناسراوە کە تیرۆر و توندوتیژیی وەک ئامرازێک لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بەکاردەھێنێت و یارمەتیدەرە بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە و جیھان”.
وتیشی: “بەم بڕیارە کۆسۆڤۆ پێگەی خۆی لە پشتیوانیکردن لە ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەھا دیموکراسیەکان و مافەکانی مرۆڤ بەھێزتر دەکات”.
ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی بە بڕیاری ناساندنی سوپای پاسداران وەک “ڕێکخراوێکی تیرۆریستی”، پاڵشتی لە ھاوپەیمانە ستراتیژییەکانی دەکات لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
