15 کەس لە گرژییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود برینداربوون

سەیرکراوە: (1.7K)

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دژی داخستنی دەروازەکانی گەڕەکەکان لەلایەن حکومەتی ڕاگوزەری سووریاوە، 15کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون بە هۆی بەکارهێنانی گاز لەلایەن هێزەکانی حکومەت.

لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی و ڕووبەڕووبوونەوە لەنیوان خۆپیشاندەرە کوردەکان و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا، ئەمەش دوای ئەوەی دەرگای چوونە ژوورەوەی گەڕەکەکان داخران و ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی کەس نەدرا، .

میدیای سەر بە هەسەدە رایگەیاندووە، بە وتەی هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەڕەکەکان، دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە بەردەم دەروازەی بازگەی جەزیرە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەرامبەر ئەو گەمارۆ قورسەی خراوەتە سەر گەڕەکەکانیان.

ئاماژەیان بەوەشدا، “لە کاتی گردبوونەوەکەدا هێزەکانی حکومەت ئاوی گەرم و سپرای بیبەر و گازی فرمێسکڕێژیان ڕشاندووە بۆ خۆپیشاندەران، بەو هۆیەوە ١٥ کەس بێهۆش بوون و تووشی تەنگە نەفەسی بوون”.

ڕوونیشیکردەوە، هێزەکانی حکومەت بەبیانوی جێبەجێکردنی یاسا بانگەواز دەکەن و لە رەفتارە نابەرپرسیارەکانیان بەردەوامن، هاوکات خۆپیشاندەرانیش وەڵامیان داونەتەوە و هێشتا ئاڵۆزییەکان بەردەوامن.

لەلایەکی ترەوە، هەسەدە بە سەرکردایەتی مەزڵوم عەبدی لە هەوڵدایە کەناڵێکی پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق بەردەست بخات بۆ ڕێگرتن لە خوێنڕێژی لە گەرەکە کوردییەکانی حەلەب.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 1,645 📊 Click Here