سەیرکراوە:
(1)
«ئەمڕۆ هەینی 18ی ئەیلوول قاسم ئەعرەجی لە راگەیەنراوێكدا دووپاتی دەكاتەوە هیچ كاتێك وەك دوایین وادە بۆ چەكدانانی میلیشیاكان دیاری نەكراوە، ئەوەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكرێتەوە دوور لە راستیەوە.» «کاتێك كاری ئەو لیژنەیەی لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە پێكهاتووە تەواو بوو، كە بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی دەست بە كارەكانی دەكات، ئەو كاتە دەبێت چەكەكان دابنرێن و هەر لایەنێكیش چەكی دانەنا ئەوا بە نایاسایی و تەنانەت وەك تیرۆریست مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.» «پێشتر عێراق بڕیاری دا بوو 30ی ئەیلوول دوایین وادە بێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و چەكدانانی میلیشیاكان بەڵام ماوەیەكە لەم وادەیە پاشگەز بووەتەوە.»











Leave a Reply