نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد

سەیرکراوە: (1.4K)

دوای ئەو هەڵکشانە مێژووییەی کە نرخی زێڕ بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 3947 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بۆ 3971 دۆلار بەرز بێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنی نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ 4057 دۆلار بەرز بووەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 690 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 806 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 920 هەزار دینار

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 197 Today: 1,463 📊 Click Here