چوارشەممە. ئازار 11th, 2026

یەکەم بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە

سەیرکراوە: (885)

لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی سەرتاسەری بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و باران بە بڕی جیاواز لە ناوچەکان ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووەوە، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک کە لەباشوری ئەوروپا و دەریای ناوەراستەوە چالاک دەبێت و شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین بە رێژەی جیاواز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە: شەپۆلەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ کاریگەریەکانی بەردەوام دەبیێت لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 215 Today: 1,251 📊 Click Here