هەینی. ئازار 6th, 2026

هۆشیار زێباری: هه‌رێم پابه‌ندیییه‌كانی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان جێبه‌جێكردووه‌

سەیرکراوە: (3.6K)


هۆشیار زێباری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه حكومهتی ههرێم پابهندیییهكانی بۆ ههناردهكردنهوهی نهوت و رادهستكردنی داهاته نانهوتییهكان جێبهجێكردووه، دهشڵێت: “تۆپهكه له گۆڕهپانی حكومهتی فیدراڵیدایه، بۆ ئهوهی سبهی مووچهی مانگی 6ی ههرێم خهرج بكات”.

هۆشیار زێباری، ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی “X” نووسیویهتی: “حكومهتی ههرێمی كوردستان ههموو پابهندیییهكانی خۆی له رێككهوتنه تهكنیكییهكان بۆ دووباره ههناردهكردنهوهی نهوت و لێكتێگهیشتنهكانی لهگهڵ كۆمپانیا بیانییهكان و ڕادهستكردنی پشكی داهاته نانهوتییهكان جێبهجێ كردووه”.

هۆشیار زێباری دهڵێت: “ئێستا تۆپهكه له گۆڕهپانی حكومهتی فیدراڵیدایه، بۆ ئهوهی سبهی 19ی ئاب، مووچهی مانگی 6 بۆ فهرمانبهرانی ههرێم خهرج بكات”.

ئهمهش لهكاتێكدایه لهگهڵ ئهوهی ئهمڕۆ 18ی ئاب بوو، بهڵام تا ئێستا مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان مووچهی مانگهكانی حوزهیران و تهمووزی رابردوویان وهرنهگرتووه و له دۆخێكی سهختی داراییدان.

مووچهخۆرانی ههرێم ساڵی رابردووش 2024 مووچهی مانگی 12یان وهرنهگرت و ساڵی پێشووتریش 2023 مووچهی سێ مانگی كۆتایی ساڵیان وهنهگرت.



ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 832 📊 Click Here