یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

بارزانی: پێویستە مووچەی هاوڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی

سەیرکراوە: (5.4K)

_

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی ئابی 2025، مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە ستیڤن فەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و بەپێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا کە گویندەلن گرین، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر؛ ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت کرا.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە “پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و مووچەی هاوڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.”
 
هەروەها “پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کە بەپێی یاسا و دەستوور گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، دووپات کراوەتەوە”.
 
بارەگای بارزانی دەشڵێت: دواتر باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بارودۆخی سووریا و هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا. هەروەها، بەرەوپێشچوونەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 926 📊 Click Here