هەینی. ئازار 6th, 2026

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: 25 کۆچبەری خەڵکی رانیە دەگەرێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

سەیرکراوە: (3.9K)

_

25 کۆچبەری خەڵکی رانیە لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند: “سۆراخی 25 کۆچبەری کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانمان کرد و توانیمان بیاندۆزینەوە و لەلای ئێمە پارێزراون. بەم نزیکانە مامەڵەکانی رەوانەکردنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت”. 
 
بە وتەی ناوبراو، “ئەو کۆچبەرانە خەڵکی شاری رانیەن و لە رووبەرووبوونەوەی کۆچی نایاسایی لیبیادا سۆراخیان کردوون”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی نایاسایی لە رۆژهەڵاتی لیبیا توانیومانە ئەو کۆچبەرانە رزگار بکەین. هەموویان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین و نیشتەجێی رانیەن”.
   
“رێگەیەکی پڕ مەترسییە پێویستە گەنجانی کۆچبەر رێگەی لیبیا نەگرنەبەر” ئەحمەد سەحاف وا دەڵێت. 

ئاشکراشی کردووە، سەرەتا لەگەڵ خێزانی ئەو کەسانە قسە دەکەن، دواتر پاسپۆرتیان بۆ دەردەکرێت و بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە.

ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,456 📊 Click Here