هەینی. ئازار 6th, 2026

رێباز حەملان: وەفدێکی هەرێم لە بەغدایە و پێموایە ئەمڕۆ لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن دەکەن

سەیرکراوە: (5.4K)

_

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وەفدێکی هەرێم لە بەغدایە و پێموایە ئەمڕۆ لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن دەکەن.

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی داهاتی نانەوتی، باج و رسومات لە بەغدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی رابردوو وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لەسەر گومرگ رێککەوتن کە 50%ـی بۆ هەرێم بێت و 50%ـی بۆ بەغدا بێت.

رێباز حەملان پێی وایە “ئەمڕۆ کۆتایی بە بابەتی داهاتی نانەوتی دێت و رێککەوتن دەکرێت”.

ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,490 📊 Click Here