سێشەممە. نیسان 21st, 2026

ئەحمەد شەرع خشتەی پشووەكانی ڕاگەیاند… نەورۆزی تیانییە

سەیرکراوە: (1.2K)

سەرۆكی كاتی سووریا بە مەرسوومێكی كۆماری خشتەی بۆنە و جەژن و پشووە فەرمییەكانی ڕاگەیاند، بەڵام هیچ ڕۆژێكی بۆ كورد “بەتایبەت نەورۆز” نەكردۆتە پشوو.

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوووریا بە مەرسوومێك بۆنە و جەژن و یادەکانی سووریای پەسەندکرد هیچ رۆژێکیان بۆ جەژنی نەورۆز و گەلی کورد دانەناوە!

بەپێی خشتەكە، ئەحمەد شەرع بۆ موجامەلەکردنی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا چوار بۆنەی داوەتە مەسیحییەکان، بەجۆرێك جەژنی قیامەی مەسحییەکان دوو رۆژیان داناوە (بۆ مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات و بۆ مەسیحییەکانی ڕۆژئاوا).

هەر بەپێی خشتەكە، بۆ جەژنی لەدایکبوونی مەسیح رۆژێکیان داناوە و بۆ جەژنی سەری ساڵیش رۆژێکیان داناوە، هاوكات جەژنی ڕەمەزان 3 ڕۆژ و جەژنی قوربان 4 ڕۆژ و سەری ساڵی كۆچی ڕۆژێك و یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) ڕۆژێك دیاری كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە عێراق و توركیا بە یاسا ڕۆژی نەورۆز دیاری كراوە و لە ئێرانی-ش ڕۆژی نەورۆز خراوەتە ناو پشووی فەرمییەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 2,897 📊 Click Here