سێشەممە. نیسان 21st, 2026

وەزیری شارەوانی: سەرجەم فەرمانبەران زەوی وەردەگرن

سەیرکراوە: (975)

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، کە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و سەڕەڕای بوونی هەندێک گرفت، هەموو فەرمانبەران مافی خۆیان وەردەگرن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نەوەستاوە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لایەنە تەکنیکی، یاسایی و کارگێڕییەکانن بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە.

وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەکرد، کە گرفتی سەرەکی لەبەردەم پرۆسەکەدا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان، بریتییە لە نەبوونی زەویی پێویست و زۆری ژمارەی فەرمانبەران.

وتیشی: “ئەم گرفتانە ڕێگر بوون لەوەی کارەکان بە شێوەیەکی خێرا بەڕێوەبچن، بەڵام لە دیوانی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت.”

ساسان عەونی جەختی کردەوە و دڵنیایی دایە هەمووان کە “سەرجەم فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 3,165 📊 Click Here