سێشەممە. نیسان 21st, 2026

نێچیرڤان بارزانی: پارتی لە كوردستان ڕكابەری هیچ حزبێك نیە

سەیرکراوە: (1.5K)

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەلی كوردستان بڕوانامەی ئارامی و ئاوەدانی داوەتە پارتی و دەشڵێت: قۆناغی نوێ لە عێراق دەستپێدەكات و دەبێت دەستوور جێبەجێ بكرێت.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە هەولێر ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان ئاوەدانی زیاتری دەبێت و مژدەی ئاوەدانی زیاتر دەدەینە هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاند، قۆناغی نوێ لە عێراق دەستپێدەكات و دەبێت دەستوور جێبەجێ بكرێت و وتیشی، “دەبێت لە بەغدا بەهێزبین و قۆناغێك دەستپێدەكات، كە پێیی دەوترێت قۆناغی جێبەجێ كردنی دەستوور.

ئاماژەی بەوەشدا، پارتی بەرەو پێش هەنگاو دەنێت و لە هەڵبژاردنی پێشوو 800 هەزار دەنگمان بەدەستهێنا و ئێمەتان سەربەرزكرد و خواستی پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە بگەینە یەك ملیۆن دەنگ.

دەشڵێت: گەلی كوردستان بڕوانامەی ئارامی و ئاوەدانی داوەتە پارتی و پارتی بەرەوپێشەوە دەڕوات و كۆڵنادات و پارتی لە كوردستان ڕكابەری هیچ حزبێك نیە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی داعش بووە پەناگەی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە، كە ئەوە بڕیارێكی زۆر قورس بوو، بەڵام ئەو شانازیە بە كوردستان بڕا.

جەختیشی كردەوە، پارتی سەننتەری پرسی كوردە لە هەموو شوێنێك و زامنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستانە لە بەغدا و ئەگەر پارتی بەهێزبێت لە بەغدا ئەوا كوردستان بەهێز دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 3,394 📊 Click Here