بەکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن و دەستپیکردنەوە بە دەوامی خوێندنگاکان، هەندێک لە منداڵان گرفتی دروستکردنی هاوڕێ و گونجاندنیان لەگەڵ قوتابخانە بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت قۆناغی یەکەم لە گشت قوتابخانەکاندا، لێرەدا چەند هەنگاوێک نیشانی دایکان و باوکان دەدەین بۆئەوەی ئاسانتر لە گرفتی منداڵەکانیان تێ بگەن.
پشت بەستن بە توێژینەوە زانستییەکان، لێرەدا کۆمەڵێک هەنگاوی کرداری هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵەکەت لە دروستکردنی هاوڕێیەتی، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە “پەیمانگای مێشکی منداڵ” (Child Mind Institute) بڵاوکراوەتەوە:
چۆن لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکانی منداڵەکەت پەرە پێدەیت؟
لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو منداڵێکدا بە یەک ئاست دروست نابن. پزیشکی دەروونی د. ماری ڕۆنی ئاماژە بەوە دەکات کە منداڵانی زوو تووڕە و هەڵەشە ڕەنگە بە شێوازێک مامەڵە بکەن کە ئارەزووی گەورەیان بۆ دروستکردنی هاوڕێیەتی کەم دەکاتەوە (بۆ نموونە، کێشەیان لە گۆڕینەوەی ڕۆڵ و تێگەیشتن لە چاوەڕوانی هاوڕێکان هەیە).
هەنگاوەکانی ڕاهێنان:
کاتی یاری: دەرفەتێک بۆ ڕاهێنان
کاتی یارییەکانی دەرفەتێکی نایابن بۆ بنیادنانی لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکان. د. ڕۆنی پێشنیار دەکات کە دایک و باوکان پێش کاتی یاری لەگەڵ منداڵەکانیان هەندێک ئاماژەی کۆمەڵایەتی پێداچوونەوە بکەن:
پشتگیریکردنی منداڵانی شەرمن
هەر منداڵێک کەسایەتی تایبەتی خۆی هەیە
