سێشەممە. نیسان 21st, 2026

حوسییەکان کوژرانی سەرۆکی ئەرکانیان ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (829)

گرووپی حوسییەکان کوژرانی محەمەد عەبدولکەریم غەماری سەرۆکی دەستەی ئەرکانەکانیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەی گرووپەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ململانێکان لەگەڵ دوژمن کۆتایی نەهاتووە، و دوژمنی زایۆنی بەهۆی تاوانەکانیەوە سزای خۆی وەردەگرێت، ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە کوشتنی غەماری.

لە بەیاننامەکەی حوسییەکاندا کاتی کوژرانی ئەو بەرپرسە سەربازییە باس نەکراوە.

مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی “ئەکسیۆس” ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل هەوڵیداوە غەماری بکوژێت، بە بۆمبارانکردنی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی باڵای سەربازی حوسییەکان لە سەنعا.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلییەوە دەڵێت کە “ئیسرائیل هەوڵیداوە سەرۆکی ئەرکانی حوسییەکان لە هێرشێکدا لە یەمەن بکوژێت.”

سەرچاوە یەمەنییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل، کە لەو کاتەدا کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای سەربازی حوسییەکانی لە سەنعا کردبووە ئامانج، سەرۆکی ئەرکانی حوسییەکان محەمەد عەبدولکەریم غەماری بووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 3,462 📊 Click Here