سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز حكومەتێك دامەزرێنین خزمەتی خەڵك نەكات و دەشڵێت: دوو جار كەركومان ڕزگار كرد و جگە لە یەكێتی هیچ ڕكابەرێكی ترمان نیە.
بافڵ تاڵەبانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی ڕایگەیاند، چوار ساڵ پێش ئێستا قسەیەكم كرد هەندێك كەس لێی تێنەگەیشتن، وتم لەسەر مەیتی مردووی من غازی كوردستان وەكو نەوت ئەوها پرۆگرامەكەی كاول ئەبێت و جێبەجێمان كرد، ئەمڕۆ لەژێر موراقەبەی چەند لایەنێك ئاخری مەلەفی نەوتیشمان رزگاركرد، ئێستا بە بۆرییەكە ئەڕوات و عێراق ئاگای لێیەتی، ئێمە ئاگامان لێیەتی، ئەجنەبییەكان ئاگایان لێیەتی. بەسە گیرفانتان زۆر پڕ بوو.
وتیشی، “ئێستا ئێوە خزمەتی حكومەت دەكەن، ئەوە هەڵەیە، دەبێت حكومەت خزمەتی ئێوە بكات، بیە هەرگیز حكومەتێك دامەزرێنین خزمەتی خەڵك نەكات”.
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لە كەركوك پێش كورد خزمەتی هەموو لایەنەكانمان كردووە، ئێمە دوو جار كەركوكمان ڕزگار كرد.
سەرۆكی یەكێتی دەڵێت: یەكێتی قاعیدەی تێكشكاند، داعشمان كاول كرد، یەكێتییە خزمەتی براكانی لە باكور و ڕۆژئاوا دەكات، یەكێتییە لەسەر براكانی فڕۆككەخانەكەی دادەخرێت، بۆیە دەبێت كورسی و دەنگی زیاتر بهێنین.
ئاماژەی بەوەشدا، بەڵێنی خۆمان بەجێ دەهێنین، هەربۆیە جگە لە یەكێتی هیچ ڕكابەرێكی ترمان نیە، ئێمە نەیار و دوژمنمان نییە بەڵام ڕكابەرێكی بەهێزمان هەیە و وتیشی، ئەوە یەكێتیە دوو شەممە لە تارانە و چوار شەممە لە واشنتۆنە.
لە كۆتایی وتارەكەیدا بافڵ تاڵەبانی وتی: مایكەكە ناشكێنم، چونكە ئیشم پێیەتی.
