چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ئاگرەکەی سنووری پێنجوێن بەردەوامە و بەشێک لە گوندەکانی گرتووەتەوە

سەیرکراوە: (8.3K)

- سازگار ئەحمەد

ماوەی دوو رۆژ دەبێت بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە چەند گوندێکی قەزای پێنجوێن کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئابی 2025، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بەی راگەیاند، “ئاگرەکە سنووری گوندەکانی هەڵاڵاوا، مەسۆ و دەرە گورگان و نزارە و چەند گوندێکی دیکەی گرتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگرەکە بەردەوامی هەیە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە هەموو کۆنترۆڵبکرێت، بەڵام بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تیمەکانی بەرگریی پێنجوێن و شارەزوور و سەیدسادق بەردەوام لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان”.

قایمقامی قەزای پێنجوێن وتی، “بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس کە بەشێوەی خۆبەخش هاوکاری تیمەکانیان کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە برینداربوون و جەستەیان سووتاوە، لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان”.

وتیشی، “بەهۆی ئاگرەکەوە رووبەرێکی زۆری دارستان و پوش و پاوان و ژینگەی ناوچەکە سووتاوە”.

ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 616 📊 Click Here