سێشەممە. ئازار 3rd, 2026
سەیرکراوە: (16.0K)

ئاوارە حمزە حسین

وا دیسان هەڵبژاردنە و درۆ دووبارەکان دەست پێدەکەنەوە، ئەوەی لارە ڕاست ئەبێتەوە، ئەوەشی گەندەڵی کردوە پەردەپۆشی دەکات، ئەوەشی چەندین ساڵە ناهەقی دەکات و دەستی خستۆتە قوتی خەڵکەوە ئیتر لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو دەبن بە مەلا و دەم ڕاستی ئەم میللەتە.

پێویستە هاوڵاتی کوردستان چاویان بکەنەوە وە پێویستە تێبگەن کە ئەم دوو بنەماڵەیە هەرگیز ناگۆڕێن (٣٤) ساڵە وەک خۆیانن و هیچ کارێکیان بۆ میللەت نەکردووە جگە لە دزی و گەندەڵی وناهەقی و زوڵم و ستەم و کوشتنی ڕۆڵەی ئەم میلەتە.

سەیرییەکە لەوەدایە ڕۆڵەی کورد نەتەوەی کورد برای خۆت کوردێک بە دەستی کوردێک بکوژرێ ، بسوتێنرێ، وەک ( ڕێکاری جوانە مەرگی سوتێنراو یان وەک حەسەن ڕەحمان ) کە هەردووکیان کوردن ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن لەلایەن ئەم دوو بنەماڵەیەوە بەناهەق کوژران.

پێویستە خەڵکی نیشتیمانەکەم بزانن و بیرتان مابێ کەئازادی ڕاو بۆچونیشیان نەهێشتووە ئەم دوو بنەماڵەیە گەر ڕاستگۆ بی و هەق بڵێی لەسەر ئەم دوو بنەماڵەیە ئەوا وەک (کاوە گەرمیانی تیرۆرت دەکەن و وەک شێروان شێروانی تۆمەت دوای تۆمەت دەخرێتە پاڵت تا ئازاد نەبی و لە زینداندا بیت).

پێویستە گەلەکەم چاوکراوە بێت ببینێت کە ٣ مانگ جارێک مووچە دێت کە سادەترین مافی هەر هاوڵاتیەکە.

پێویستە ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە هەموو ئەمانەی بیر بمێنێ کە ئەم دوو بنەماڵەیە بەم گەل و میللەتەی کردووە تا جارێکی تر ئەمانەیان بۆ نەچێتە سەر و بە درۆکانی کاتی هڵبژاردن هەڵنەخەڵەتێن و مێژووی ٣٤ ساڵەیان لەبیر نەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 271 Today: 1,731 📊 Click Here