سەیرکراوە: (1.2K)
لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ نیو بەرمیل نەوت بە بڕی 15 هەزار دینار دابەش دەکرێت و ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە پسووڵەی خۆراکیان کەرکوکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامییەتی شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ شەممە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانەی سنووری شارۆچکەکە دەکاتەوە کە فۆرمی خۆراکیان کەرکوکە.
دەشڵێت: “ئەمڕۆ شەممە، نەوتی کەرکوک دابەش دەکرێت لە شارەدێی شۆڕش لە بەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیک مزگەوتی محەمەدی”.
باسی لەوەشکردووە: وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە کۆدی زیرەکی نەوت و کارتی بانکی سەرۆکی خێزانە کە بڕی 15 هەزار دیناری تێدابێت.
