هەینی. ئازار 6th, 2026

بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی نایاسیی دوو کەس دەستگیرکران

سەیرکراوە: (4.6K)

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی عەربەت، بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی نایاسایی دوو کەس دەستگیرکران.


ئەمڕۆ هەینی ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن سەنتەری هەماهەنگی فریاگوزاری خێرای سلێمانی، کە لە گوندی زڕگوێزی گەورە، سەربە ناحیەی عەربەت، ئامێرێکی بیرهەڵکەندن کاردەکات، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دەرچوون بۆ سنورەکە.

وتیشی، لەئەنجامدا توانرا دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن بەتۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی و توانییان دەستبگرن بەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە بیرەکەی پێ هەڵکەندرابوو.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی  دادوەر کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,467 📊 Click Here