هەینی. ئازار 6th, 2026

نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پەکەکە پڕۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته‌ قۆناغێكى نوێوه‌

سەیرکراوە: (5.0K)

دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە-سورداش، نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە دڵنیاییەوە ئهم ههنگاوه پرۆسهى ئاشتى دهباته قۆناغێكى نوێوه و دەشڵێت، له ئاشتيدا ههمووان براوهن.


ئەمڕۆ هەینی ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە میانەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جەسانە- سورداش، نێچیرڤان بارزانی راگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،”ئهمه ههنگاوێكى ديكهى گرنگ و دڵخۆشكهرى سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى بوو، دڵنياين ئهم ههنگاوه پرۆسهى ئاشتى دهباته قۆناغێكى نوێوه و ههنگاوى ديكهى كردهيى بهدوادا دێت كه پرۆسهكه به ئاراستهيهكى درووستدا دهباته پێشهوه”.

وتیشی،” سوپاس و پێزانين و دهستخۆشيمان بۆ جهنابى رەجەب تەیب ئهردۆغان و دهستپێشخهرى و پشتگيرى و ههوڵهكانى بۆ سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى، دووپات دهكهينهوه، ههروهها به رێزهوه له رۆڵى باخچهلى و ئۆجالان و ههموو ئهوانه دهڕوانين كه كار لهپێناو سهرخستنى ئاشتيدا دهكهن”.

باسی لەوەشکرد، پرۆسهى ئاشتى له كاتێكدايه كه ناوچهكه به قۆناغ و دۆخێكى ههستياردا تێدهپهڕێت و له هەموو لايهك دهخوازێت ههموو ههوڵ و كۆششێك لهپێناو سهرخستنى ئاشتيدا بدهن، له ئاشتيدا ههمووان براوهن و سهركهوتنى ئاشتى، خزمهت به توركيا و تهواوى ناوچهكه و ههموو لايهك دەکات.

پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ئەمڕۆ لە ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە ئەشکەوتی جاسەنە ، بە ئامادەبوونی ٣٠ گەریلا و نوێنەرانی وڵاتانی تورکیا و ئەوروپا و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو، گەریلاکان وەک دەستپێکی پرۆسەی ئاشتی، چەکەکانیان سووتاند.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 832 📊 Click Here