مەبەست صلاح رووف
کورد وەک سەرجەم نەتەوەکانی دیکە بە مۆرکو دابونەریت و زمان و کلتوری جیاوازەوە خەلق بووەو جودای دەکاتەوە لەسەرجەم نەتەوەکانی دیکەی دەوروبەری کە بەپێی سنوری جوگرافی هەڵکەوتەی کوردەکان وای کردووە کە هاوسێی و تێکەڵی وەک نەتەوەکانی عەرەب و تورک و فارس بێت ، سەڕەڕای ئەوەی دابو نەریتی کلتورو زمانی کوردەکان جیاوازەو گردکار وای خولقاندووە بەڵام هەمیشە کورد کۆمەڵ گەلێکی بێوەیی و بێ زیان بونو هەمیشە هاوسێ و دوستێکی باش بون لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ، بەڵام بەداخەوە بە درێژایی مێژوو هەمیشە وڵاتانی دراوسێ لە هەوڵی پێلانگێریدابون و دژی کوردوو هەمیشە نکۆڵیان لە مافو دۆزی ڕەوای گەلی کورد کردووەو هەمیشە چەوساندویانەتەوە هەڵی لەناوبردنیان داون !
دژایەتی کردنی کوردو لەناوبردنی کورد لەهەمو ناوچەکانی کوردی تێدان لەلایەن وڵاتانی هاوسێو وە لەناوخۆی عێراقیشدا گەر لایەنێکی بریتی بێت لە زوڵم و زۆرداری و دیکتاتۆری ڕژێمەکانی ناوخۆو دەورو بەر بەشێکی دیکەی بابەتەکە بریتیە لە ناتەبەیایی وکێشمە کێشمی لایەن و سەرکردەکانی کورد کە ڕابەرایەتی کوردیان کردووە لە قۆناخە جیاوازەکاندا.
بە گەڕانەوەی چەند دەیەیەک و لێوردبونەوە لە عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دا هەرچەندە سەدام حوسێنی سەرۆکی ڕژێمی بەعس کە سەرکردەیەکی دیکتاتۆر بو وە ئەنفالکردنی کوردەکانی بە بیانوی جیاوازی زمان و نەژادەوە حەلاک کردبوو وە زوڵم و ستەمێکی زۆر دەرهەقی کوردو خەلکی سفیلی کوردستان کردوو چەندین گوندی کوردستانی خاپورو کاول کردوو ژمارەیەکی زۆری گەنج و منداڵی لەناوبرد و کیمیابارانی چەندین ناوچەی کوردستانی کرد ، بەڵام ڕاستییەکی تاڵی حاشا هەڵنەگریش سەرهەڵدەدات کە ئەویش کێشمە کێشم و ناکۆکی نێوان سەرکردایەتی شۆرشی ئەوکاتی کورد بوو کە بریتی بون لەسەرانی یەکێتی و پارتی لەشاخ کە ئەوکات شۆرشیان دەکرد بەڵام ناکۆکیان بۆ پلەو پۆست و فراوانکردنی ناوچەی دەسەڵات وای کرد کارئاسانیەکی زۆر بۆ ڕژێمی بەعس بکەن و ببنە دار دەستی ڕژێمی بەعس ، هەر بۆ نمونە ناکۆکیەکانی یەکێتی و پارتی و لەسەر دەسەڵات و پۆست و پەرلەمان لە 31 ئابدا وای کرد کە پارتی بەسەرۆکایەتی مەسحود بارزانی سەرۆکی حزبەکە پێشڕەوی دەبابەکانی ڕژێمی بەعس بکەن بۆ سەر پەرلەمان کە لەو کاتدا لەلایەن سەرانی یەکێتیەوە کۆنترۆلکرا بو کە لە ئەنجامدا تەنها هاوڵاتیانی سفیل زەرەرمەندی یەکەم بون ماڵ و حالیان داگیر کراو هاوڵاتیەکی زۆر شەهید کران و ئاوارە بون .
کورد لە ڕۆژ هەڵات !
بەشێکی کورد کە سنوری جوگرافیاکەیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەو کەوتونەتە وڵاتی ئێرانەوە ، بەداخەوە ئەم کوردانەش لەلایەن چەند حیزب و بەرەیەکی جیاوازەوە فەرمانڕەوایی دەکرێن و کە ناکۆکی و کێشمە کێشمی ناوخۆی خۆیان هەیە ، زۆر جار کێشمە کێشمی لایەنە حیزبییەکانی کە ڕابەرایەتی کورد دەکەن لە ڕۆژهەڵات گەشتووەتە لایەنی پەلامار دان و شەڕوو ناکۆکی ناوخۆیی کە ئەمەش وای کردووە کورد لەو پارچەیەیی کوردستان بەلاوازی دەربکەویت نەتوانرێت جێ دەستی دیار بێت ، بۆیە زۆر بە ئاسانی لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی ئێرانەوە زوڵم لە کوردی ڕۆژهەڵات دەکرێت و پاکتاوی ڕەگەزی دەکرێن و هەق و مافی خۆیان پێ نادرێت .
کورد لە ڕۆژئاوا !
بەشێکی دیکەی کورد سنوری جوگرافیان کەوتۆتە ڕۆژائاواو لەناو وڵاتی سوریادان ، هەرچەندە کورد لەم پارچەیە تا ڕادەیەکی باش یەکگرتووی یەکدەنگی پێوە دیارە ، بەڵام بەهێزی دوژمنەکانی کورد وەک ڕژێمی ئەسەد کە لەو کاتەدا بەهەمو شێوەیەک دژایەتی کورد دەکراو دەچەوسێنرایەوەو لە هەمو مافەکانی بێبەش دەکرا بۆیە دەرچەیەک نەبو بۆ ئازادی و دەستەبەری مافەکانی کورد ، وە پاش نەمانی ڕژێمی ئەسەد لە ئێستەدا کە حوکمی سوریا لە دەست ڕژێمەکەی ئەحمەد شەرعدا یە هەرچەندە ڕۆڵی گاریگەری کورد لە پاراستنی ناوچەکان و پاکردنەوەی ناوچەکە و پاراستنی لە چەتەکانی داعش و وە حەزو مەیلی کورد بۆ ئاشتی تەباییی لەگەڵ ڕژێمی ئەحمەد شەرعدا لە هەمبەر فەراهەمی مافەکانی کوردا بەڵام بەداخەوە ڕژێمەکەی ئەحمەد شەرع زۆر بێ باکانەو دڕندانە کەوتۆتە گیانی کوردو ژمارەیەکی زۆری ڕۆڵەکانی کوردیان ئاوارە کردووەو هاوڵاتیەکی زۆری سفیل شەهید کردووە بێ ماڵ و حاڵ بون ، وە لەهەمان کاتدا سەرکردەو سەرانی کورد لە پارچەکانی دیکە بەدەر لە چەند بەیان نامەیەک و چەند خۆپیشاندانێکی شۆ ئامێز دەربارەی قرکردن و لەناوبردنی کوردانی ڕۆژئاوا هیچ هەوڵوێستەو وەڵامێکی کاریگەرو دەستبەجێیان لێ نەبینرا ئەمەش دەمان گەیەنێتە ئەو ڕاستیەیی کە کێشمەکێشم و ناکۆکی سەرانو سەرکردەکانی کورد لە پێناو پلە پۆست و نەشکانی دڵی هاوسۆز و هاوئاوازەکانیان لە وڵاتانی دراوسێ هەمیشە بونەتە زەرەر بۆ کوردو لە هەمو قۆناخە جیاوازەکاندا بوونەتە هۆکاری سەرەکی کەدۆزی کورد ڕووبەروی لەناوچون و لەبار بردن ببێتەوە کورد بەمافی ڕەوای خۆی نەگات .
