ئەمڕۆ پەرمانی عێراق چوار بابەت تاووتوێ دەکات

سەیرکراوە: (8)

دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و خوێندنەوە بۆ چوار پێشنیازە یاسا دەکرێت کەلە لایەن لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانەوە ئامادەکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنەکانی پەرلەمانی دەستپێدەکەنەوە و، بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، لە بڕگەی یەکەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای تاوانەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاریی (سایبەر) دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە و لە 32 ماددە پێکهاتووە.

ئەوەش هاتووە، لە تەوەری دووەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای چاودێریکردنی نەوجەوانان” ژمارە 78ی ساڵی 1980 دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە و لە 26 ماددە پێکهاتووە.

تەوەری سێیەم، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی یاسای “پارێزەرایەتی” ژمارە 173ی ساڵی 1965، لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە و لە 27 ماددە پێکهاتووە دەکرێت.

لە بڕگەی چوارەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای دابینکردنی دارایی بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەکراوە و لە هەشت ماددە پێکهاتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,244 📊 Click Here