بەپێی پێشبینی کەشناسێکی کورد، لە سبەینێ سێشەممەوە شەپۆلێکی گەرمای بێزارکەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، دەشڵێت، سەرەتای مانگی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکات.
ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ سێشەممەوە، بارستە هەوایەکی گەرم لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە هەڵدەکشێت بۆ سەرەوە لە ئەنجامدا لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکە پلەکانی گەرما سێ تا پێنج پلە بەڕاورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ هەست بە گەرمایەکی بێزارکەر دەکرێت.
ئەوەشی وتووە: لە 24ی مانگەوە بۆ رۆژانی دواتر تا کۆتایی مانگ کاریگەری ئەو گەرمایە کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەست بە نزمبوونەوە دەکاتەوە.
لە بارەی بارانبارینیشەوە دەڵێت: دوای ئەو گۆرانکاریانە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لە نێوان 2 بۆ 5ی تشرینی یەکەم، یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە.















Leave a Reply