هونەرمەند ژینا ئەحمەدی ئازاد كرا

سەیرکراوە: (1.3K)

ئەمیر ئەحمەدی، برای هونەرمەند ژینا ئەحمەدی ئازادبونی خوشكەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردودا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە مەریوان دەستگیركرابو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هانا”، ژینا ئەحمەدی كە خەڵكی گوندی نێگڵ و دانیشتوی شاری مەریوانە و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای “ژیلەمۆ”یە، لە سەرەتای مانگی ڕابردودا لە ناو ماڵی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركرا و پاشان بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە>

لە ماوەی دەستگیركردنەكەیدا هیچ زانیارییەك لەسەر هۆكاری گرتنەكەی و ئەو تۆمەتانەی درابونە پاڵی بە خێزانەكەی نەدرابو.

ڕێكخراوەكە ئاشكرای كردووە، ئەم هونەرمەندە لە ماوەی دەستبەسەركردنیدا بە تەواوی لە مافە سەرەتاییەكانی بێبەش كراوە و نەیانتوانیوە پەیوەندیی پێوە بكەن یان پارێزەری بۆ دابین بكەن، كە ئەمەش نیگەرانیی لای ناوەندەكانی مافی مرۆڤ دروستكردبو، تا دواجار لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە زیندان ئازاد كرا.

ئەمیر ئەحمەدی، برای ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكدا لە پەرەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی، “زۆر سوپاس بۆ ئەو هاوڕێ و دۆستانەی كە هەواڵی ژیلەمۆی خوشكمیان پرسی و لە خەم و پەرۆشیی دەستگیركردنیدا بون، خۆشبەختانە بەیانیی ئەمڕۆ بە تەواوی ئازاد كرا”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,500 📊 Click Here