سەیرکراوە:
(1)
سبەینێ سێشەممە وەجبەیەکی دیکەی جووتیاران پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستە سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی دەڵێت: ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە سبەینێ سێشەممە، لە مستندی ژمارە بیطاقەی 1531 بۆ مستندی ژمارە بیطاقەی 1850 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
تێبنی:- 1- تکایە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادە بێت یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی پێ بێت.
2- لەسەر داوای بانک هەر کەسێک وەکالەتەکەی ساڵی بەسەر دا تێپەڕی بوو دەبێت لە لایەن ئەو فەرمانگەی دادنوسەی لێوەی دەرچوە تصدیق کرا بێتەوە بۆ ساڵی 2026.










Leave a Reply