دوو پڕۆژه‌ی گەورەی ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌كرێن

سەیرکراوە: (164)

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند دوو پڕۆژەی گەورەی ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت کە كاریگه‌ریی زۆر باشیان له‌سه‌ر ڕێگریكردن له مه‌ترسیی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاد دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگەیاند، به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده، دوو گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی به درێژایی 6500 مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی به درێژایی 35 هه‌زار مه‌تر له شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە گوژمه‌ی پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراون كه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستا له قۆناغی جێبهجێكردان.

ئەوەشی خستەڕوو کە پرۆژه‌ی یه‌كه‌میان بریتییه له دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی لووله‌یی به درێژایی 17 هه‌زار مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی به درێژایی 2 هه‌زار مه‌تر لە پڕۆژەی پەرەپێدانی شەقامی هەولێرـ قوشتەپە.

پڕۆژه‌ی دووه‌میش بریتییه له دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی لووله‌یی به درێژایی زیاتر له 17 هه‌زار مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی به درێژایی 4500 مه‌تر له شه‌قامی 60مه‌تری له نێوان 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر.

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، له‌و دوو پڕۆژه‌یه‌دا به گشتی به درێژایی 35 هه‌زار مه‌تر ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و 6500 مه‌تر ئاوه‌ڕۆی سندووقی جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌كان كاریگه‌ریی زۆر باشیان له‌سه‌ر ڕێگریكردن له مه‌ترسیی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاد له‌و شوێنانه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 1,666 📊 Click Here