چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

سلێمانی داهات رادەستی بەغدا دەکات

سەیرکراوە: (8.3K)

لە داهاتی سلێمانی نزیکەی 50 ملیار دیناری داهاتی مانگی پێنج رادەستی بانكی ناوەندیی هەرێم كراوە، بۆ ئەوەی وەكو پشكی سلێمانی لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بكرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە داهاتی سلێمانی بڕی 48 ملیار دیناری داهاتی مانگی پێنج رادەستی بانكی ناوەندیی هەرێم كراوە، بۆ ئەوەی وەكو پشكی سلێمانی لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بكرێت.

بەپێی دواین رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێت مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی دابەشبکات، دەبێت رێژەی 50%ـی داهاتی نانەوتیی رادەستی بەغدا بکات، بۆ ئەمەش بڕی 120 ملیار دیناری مانگانە وەكو سەرەتایەك بە نیوەی داهاتی نانەوتیی هەژماركراوە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، دابینكردنی رێژەی 40%ـی ئەم داهاتە دەكەوێتە ئەستۆی ئیدارەی سلێمانی، جگە لە رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی، کە بەگوێرەی رێككەوتنەكە دەبێت بەر لە ناردنی مووچە، حكومەتی کاربەڕێکەر نەوتی خۆی رادەستی سۆمۆ بكات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە 80 رۆژە مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێکی خراپدا ژیان بەڕێدەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,890 📊 Click Here