هەینی. ئازار 6th, 2026

خانمێکی کورد لە بواری شێرپەنجە مەدالیای زێڕی لە ئەمریکا بەدەستهێنا

سەیرکراوە: (1.7K)

خانمە کوردێکی رۆژهەڵات، بەناوی “پەرەستوو قادر مەرز”، کە توێژەر و خەڵکی دێوەڵانە لەپارێزگای سنە، دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا، لە بواری شێرپەنجەدا توانیان لەگەڵ تیمەکەیدا مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنن.

ئەو توێژەرە کوردە، لەگەڵ تیمێکی توێژەری گەنج رێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە، کە سیستەمێکی چارەسەری لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دیزاین کردوە کە خانە بنەڕەتییە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی جگەردا.

بەپێی توێژینەوەكە، سیستەمێکی بۆ دەرمانی کەسی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێشکەش کردوە کە پرۆسەی چارەسەرکردن بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات.

ئەو دەستکەوتە زانستییە پێشوازی زۆری نێودەوڵەتی لێکراوە و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا توانیان مەدالیای زێر بەدەستبهێنن.

ئەم داهێنانە زانستییەی خانمە کوردەکە سەرنجی دادوەرە نێودەوڵەتییەکانی ڕاکێشا و نازناوی “باشترین داهێنانی” فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.

پەرەستوو قادر مەرزی ئێستا وەک یەکێک لە کەسایەتییە زانستییە کاریگەرەکانی ئێران ناسراوە و پێشتریش چەندین کتێبی تایبەتمەندی لە بوارەکانی بایۆئینفورماتیک و نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان نووسیوە و چەندین بابەتی لە گۆڤارە ناوخۆی و جیهانییەکاندا بڵاوکردوەتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 1,058 📊 Click Here